گه‌ڕان

Shadow Shadow

گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار دابەزی

2020.01.12 - 09:57
گۆڕانکاری نرخی دراوەکان لە هەرێم.. دۆلار دابەزی
ناس کورد- ، نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم، گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و دۆلار دابەزیوە، بەشێوەیەک 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 121 هەزار و 500 مامەڵەی پێوەدەکرێت. ، فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانونی دووەمی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 121 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێدا دوێنێ بەرامبەر 121 هەزار 750 دینار بوو”. ، وتیشى “100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار 300 دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 800 دینارە”. ، هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 156 هەزار و 750 دینارە.