گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆچی و چۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران دەستگیرکرا کە لەندەن داوای ڕونکردنەوە دەکات؟

2020.01.12 - 10:57
بۆچی و چۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران دەستگیرکرا کە لەندەن داوای ڕونکردنەوە دەکات؟
ناس کورد- ئێوارەى دوێنێ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران باڵیۆزی بەریتانیایان لە تاران دەستگیرکرد، لەدوای ئەوەش، لەندەن ئەو کارەى تارانی بە پێشێلکاری نێودەوڵەتی ناوبرد و داوای ڕونکردنەوەی لەو وڵاتە کرد. . بەپێی گێڕانەوەى میدیا ئێرانییەکان، کاتێک ئێوارەى دوێنێ شەممە، 11ی کانونی دووەمی 2020، خوێندکاران و گەنجانی ئێران لە بەردەم زانکۆی ئەمیر کەبیر لە تاران گردبوونەوە و دژی دەسەڵاتدارانی ئێران خۆپیشاندانیان کردووە، ڕۆبێرت ماک ئێیەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران چووەتە ناو خۆپیشاندەران. . هەر بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئێرانییەکان، ڕۆبێرت ئێیەر سەرەتا خۆی نەناساندووە و بە زمانی ئینگلیزی قسەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە و وێنە و ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکانی گرتووە. . دوای ماویەک، باڵیۆزی بەریتانیا خۆی و پۆستە دیبلۆماتییەکەى ئاشکراکردووە و بە فارسی قسەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کردووە. . ئەو بە خۆپیشاندەرانی وتووە کە بە هۆکاری "سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ قوربانیان فڕۆکە ئۆکرانییەکە" چووەتە ناوچەکە. . دوای ماوەیەک، هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەبینن کە کەسێکی بیانی لەناو خۆپیشاندەراندایە، دەستبەجێ دەستگیری دەکەن بەڵام نایناسنەوە کە کێیە و پۆستەکەى چییە. . هاوکات میدیاکانى نزیک لە سوپای پاسداران لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەڵێن، "باڵێۆزی بەریتانیا بەشدرای لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە و سەرقاڵی هاندان و جوڵاندنی خەڵک بووە دژی حکومەت، دوای ئەوەى هێزە ئەمنییەکان گومانیان لێکردووە، ئەویان لە دوکانێکدا دەستگیرکردووە." .

دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەى بابەتەکە لە میدیا بەریتانی و جیهانییەکاندا و بە هەوڵی بەرپرسانی وەزارەتى دەرەوەى ئێران، ڕۆبێرت ماک ئازاد دەکرێت.

. هەردوای ڕووداوەکە، بەڕیتانیا ڕووداوەکەی بە "پێشێلکاری نێودەوڵەتی" ناوبرد و وەزارەتی دەرەوەش داوای لە ئێران کرد داوای لێبوردن بکات و ڕونکردنەوەى تەواو لەبارەى بابەتەکەوە پێشکەش بکات. . هاوکات مۆرگان ئورتاگوس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "دەستگیرکردنی باڵوێزی بەڕیتانیا لەلایەن رژێمی ئێرانەوە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئێران مێژوویەکی دێرینی لەگەڵ ئەو کارانە هەیە."