گه‌ڕان

Shadow Shadow

میهنازی ئەفشار هێرش دەکاتە سەر کچەکەى سولەیمانی: چەکەکەت دانێ خوشکم

2020.01.12 - 09:16
میهنازی ئەفشار هێرش دەکاتە سەر کچەکەى سولەیمانی: چەکەکەت دانێ خوشکم
ناس کورد- دوای ئەوەى لە نوێژی هەینی لە شاری کرمان، زەینەبی کچی قاسم سولەیمانی بە چەکەوە وتارێکی خوێندەوە و تێیدا داوای تۆڵەسەندنەوەیەکی سەختی کرد بۆ خوێنی باوکی، ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئێران ڕەخنەى لە قسەکانى گرتووە و دەڵێت، "چەکەکەت دانێ خوشکم." . میهناز ئەفشار، ئەکتەری بەناوبانگی سینەمایی ئێران لە تویتەری خۆی وێنەیەکی زەینەب لە مزگەوتی گەورەى کرمان لەکاتی وتارداندا داناوە و نوسیویەتی، "خوشکم!، زەینەب سلێمانی تۆش کچی ئەم خاکەیت، ئەو تۆڵە توندەى کە تۆ بۆ خوێنی باوکت داوای دەکەیت تائێستا برینێکی بێکۆتایی خستووەتەسەر شانی هاوڵاتیان." . دەشڵێت، " ئەگەر توڕەییەک، هاوارێک یان تۆڵەیەک هەبێت، ئەوە خەڵکی تریش هەیانە، تکایە چەکەکەت دانبێ و لەپاڵ خەڵکێک کە کەسیان نییە تۆڵەیان بۆ بستێنێتەوە شیوەنی خۆت بکە."   https://twitter.com/AfsharMahnaz/status/1215993981357740032?s=20