گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ: بەرپرسانی عێراق بۆ ڕای گشتی شتێک دەڵێن و لە کۆبوونەوە تایبەتەکانیشدا شتێکی تر

2020.01.11 - 19:24
ترەمپ: بەرپرسانی عێراق بۆ ڕای گشتی شتێک دەڵێن و لە کۆبوونەوە تایبەتەکانیشدا شتێکی تر
ناس کورد- سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەلامەوە ئاساییە هێزەكانمان لەعێراق بكشێنینەوە بەڵام بەمەرجی ئەوەی كە حكومەتی عێراق قەرەبووی ئەمریكا بكاتەوە و دەڵێت، "بەرپرسە عێراقییەکان جدی نین لەسەر پرسی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق." . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی" فۆكس نیوز"ی ئەمریکی دەربارەی هەڕەشەکانی قاسم سولەیمانی ڕایگەیاند، "سولەیمانیمان كوشت چونكە نەماویست بەنغازییەکی تر لە عێراق دووبارە بێتەوە و ژیانی سەرباز و دیبلۆماتکارەکانمان بکەونە مەترسییەوە." . دەربارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق، ترەم دەڵێت، "بەلامەوە ئاساییە هێزەكانمان بكشێنینەوە بەڵام بەمەرجی ئەوەی كە حكومەتی عێراق قەرەبووی ئەمریكا بكاتەوە، دەبێت خەرجی تێچووی دروستكردنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و تەواوی بنكە سەربازییەكانمان كە لە عێراق کە دروستمان كردووە لە ئەستۆ بگرێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەرعێراقییەكان سووربوون لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا و ئامادەی قەرەبووكردنەوەی ئەمریكاش نەبوون ئەوا واشنتۆن دەست بەسەر بڕی 35 ملیار دۆلار دەگرێت كە پارەی عێراقە و لە بانكەكانی ئەمریكادان. . ترەمپ لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزدا باسی لە قسەى بەرپرسە عێراقییەکان کردووە و دەڵێت" بەرپرسە عێراقییەكان بۆ ڕای گشتی داوای كشانەوەی هێزەكان دەكەن بەڵام لە كۆبوونەوە و دانیشتنە تایبەتەكاندا قسەی تریان هەیە و جدی نین لەسەر ئەو پرسە".