گه‌ڕان

Shadow Shadow

براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟

2020.01.11 - 17:28
براوە و دۆڕاوەکانى ڕووداوى کوشتنى قاسمى سولەیمانى کێن؟
ناس کورد- ڕووداوى کوشتنى قاسم سولەیمانى هەروەک چۆن جیهانى هەژاند، بەهەمان شێوە دەرگاى دەرفەت و مەترسی لە بەردەم هەریەک لە ئێران و ئەمریکا و گروپە چەکدارەکان و چەند وڵاتێکى دیکەدا کردەوە، هەریەکەیان ویستیان ڕووداوەکە بقۆزنەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکان سودى لێوەربگرن. . تۆڕى هەواڵى بى بى سى ڕاپۆرتێکى شیکارى بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن دوو پسپۆڕى بوارى کاروبارى ڕۆژهەڵاتەوە ئامادەکراوە بە ناونیشانى ( براوە و دۆڕاوەکانى دواى کوشتنى قاسمى سولەیمانى). . لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە ئاشکرکراوە، ئێران توانیویەتى بە پلان سود لە ڕوداوەکە بۆ دامرکاندنەوەى کڵپەى ناڕەزایەتى ناوخۆى وەرگرێت، ئەمریکاش لەوە زیاتر هەنگاو بنێت و کاردانەوەى هەبێت ئەوا زیانى مادى و گیانى سەربازانى لێدەکەوێتەوە. . هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە، میلیشیا چەکدارەکانى نزیک لە ئێران لە عێراقدا دەتوانن سود لە ڕوداوەکە وەربگرن و بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران بیکەنە کارتێک. . ئێران دواى ڕوداوەکە . گەرچى ئێران زیانى کرد بە لەدەستدانى سەرکردەیەکى دیارى ئەمنی و سەربازیی، بەڵام ئەو ڕوداوە بێ سودیش نەشکایەوە بۆى بە تایبەت لەسەر ئاستى ناوخۆیى، سودەکەش بۆ ماوەیەکى کەم بڕ دەکات. . ڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى سولەیمانى چاوى نێودەوڵەتى لەسەر پێشێلکارییەکانى ئێران لەسەر کەیسى کوشتنى خۆپیشاندەران لابرد، بەوەش تواناى بەرپرسانى ئێران دەرکەوت کە دەتوانێت خەڵکى لەئانوساتى قەیرانەکانى وڵاتەکەیدا کۆبکاتەوە و هێزە دابەشبووەکانیش لەسەر ڕوداوەکە بسازێنێت. بەهۆى زیاتر سەپاندنى سزاى ئابورى لەساڵى 2018 لەلایەن ئەمریکاوە، بارودۆخى ئابورى ئەو وڵاتە ڕووى لە داتەپین کردووە و بەوهۆیەوە چەندین کێشەى گەورە ڕووى تێکردووە بۆ ئەوەش پێویستى بە ڕوداوێک هەبوو سۆزى خەڵکەکەى بۆ لاى خۆى ڕابکێشیت. . تاران لە تۆڵەکردنەوەى قاسمى سولەیمانیشدا سودى لە هەڵمژینى سۆزى خەڵکەکە وەرگرت و لە کاردانەوەى توندیش دوریان یخستەوە. . بەڵام ئەگەر لەوە زیاتریش کاردانەوەى هەبێت پێناچێت ئەمجارەیان سودى لێوەربگرێت، بەتایبەت لەڕووى تواناى سەربازییەوە بە ئەمریکا هاوتا ناکرێت، هەر هەنگاوێکى زیاتر دەیخاتە سوچێکى ترى گۆشەگیریی و فشارى نێودەوڵەتیەوە بە تایبەت بۆ جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى ئەتۆمی. .  ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا . ئەمریکا توانى چڕنوکى هێزە سەربازییەکانى ئێران پەرچ بکات، ئەوەش یارمەتى ترەمپ دەدات لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆکایەتى تا جارێکى تر بە سەرۆک هەڵبژێردرێتەوە. . هەرەوەها بە کوشتنى سولەیمانى توانی نامەیەکیش بگەیەنێتە هاوپەیمانەکانى لەوانە سعودیە و ئیسرائیل کە دەتوانێت ئارامیان بپارێزێت. [caption id="attachment_172559" align="alignnone" width="3000"] بەڵام ئەگەر بێت و ئەمریکا لەوە زیاتر هەنگاو بنێت و کاردانەوەى سەربازى زیاتر هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆى بەرزبونەوەى زیاتر نرخى نەوت لەلایەک و پێشکەشکردنى قوربانییەکى گیانى زۆر لەلایەن سەربازەکانییەوە، شەڕى هەرێمایەتیش لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێت و بەردەوام دەبێت، ئەو هەنگاوانەش کاریگەریی خراپى بۆ سەر کۆى پرسەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.[/caption] . میلیشیا شیعە چەکدارەکانى عیراق . میلیشیا شیعەکانى عێراق دەتوانن سود لە ڕوداوەکە وەربگرن، بەهۆى ئەوەى چەند مانگێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە دژى حکومەت و لایەنگرانى ئێران لە عێراقدا سەریهەڵداوە. . میلیشیا چەکدارەکان و چەندین لایەنى سیاسى عێراق کوشتنى سولەیمانیان بەکارهێنا بۆ گەڕاندنەوەى هەژمونى خۆیان، کە لەکاتى ناڕەزایەتى و سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکاندا بەهۆى هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەران و کوشتنیان شەرعیەتیان کەوتبووە ژێر پرسیارەوە. ئێستا ئەو گروپانە هەڕەشەى دەرکردنى سوپاى ئەمریکا دەکەن و بۆ ئەو مەبەستە گردبوونەوە بە لایەنگرانیان دەکەن، ئەوەش بووەتە کارتێکى بەهێز بە دەست سیاسییەکانى ئەو گروپانەوە و بۆشایی ئەمنى دەرفەتێکى بەوان داوە بارودۆخەکە قۆرخ بکەن. . ئیسرائیل . بەلاى ئیسرائیلەوە کۆمەڵێک هەڕەشە ماونەتەوە بە تایبەت ئێران و میلیشیاکانى لە لوبنان، بۆ نمونە ئێران حزبوڵا هانبداتە گیانی ئیسرائیل و هەروەها لە ڕێگەى بەشار ئەسەدیشەوە فشارى لێبکات. . بەڵام کوشتنى قاسم سولەیمانى ئەوەشى پیشانی ئیسرائیل دا کە ئەمریکا بۆ پێکانى نەیارەکانى بەهرەدارە و توانای هەیە. دۆسیەکە لە ئیسرائیلدا بەوە لێکدەرێتەوە کوشتنى سولەیمانى دەتوانێت هەنگاوێکى باشبێت کە سودى لێبکات بۆ بەرژەوەندییە ئەمنیەکانى لەدژى ئێران و میلیشیاکانى لە ناوچەکەدا. . بارودۆخى خۆپیشاندەرانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست . ڕەنگە ڕوداوەکە چانسێکى باشى بۆ خۆپیشاندەران تێدا نەبێت بەو پێیەی بیانوو بداتە ئەو حکومەتانەى کە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى لە وڵاتەکەیاندا زۆرە بە پاساوى ئەمنى سەرکوتیان بکات. بە تایبەتى خۆپیشاندانەکانى عێراق و لوبنان کە دژى بێکارى و بێدادى و گەندەڵى حکومەت سەریانهەڵداوە، بەپاساوى پاراستنى ئاسایشى نەتەوەیەوە سەرکوتبکرێن و بەلاى ئەو حکومەتانەشەوە چالاکانى سیاسى بکرێنە ئامانج و هەموو پڕۆژەیەکى چاکسازیش لەبار ببرێت.  سعودیە و ئیمارات . بە شێوەیەکى گشتى ئەو دوو وڵاتە زیانمەندى هەر دۆخێکى تر دەبن گەر لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بێتە کایەوە، ئێران سعودیە و ئیمارات بەنەیارى خۆى و پاشکۆى ئەمریکا لە ناوچەکە دەبینێت و ساڵى ڕابردووش لەڕێگەى ئەنجامدانى هێرشێکەوە بۆ سەر کۆمپانیاى ئارامکۆى سعودیە کە ئەو وڵاتە دایە پاڵ ئێران و ئەویش ڕەتیکردەوە، زیانێکى ئابورى زۆرى بەرکەوت. ئیماراتیش بەمدواییانە هەوڵى چارەسەرکردنى گرژییەکانى لەگەڵ ئێران خستە گەڕ ، بەڵام دواى کوشتنى سولەیمانى هەڕەشەکان بۆ سەر ئەو دوو وڵاتەش دەستى پێکردووەتەوە بەهۆى هەڵکەوتەى جوگرافى و دژایەتى لە مێژیینەیان بۆ یەکترى وایکردووە لەگەڵ سەرهەڵدانى هەر ناکۆکى و گرژییەکى تردا لەناوچەکەدا ئەوانیش بەسەلامەتى لێیدەرنەچن.