گه‌ڕان

Shadow Shadow

ساڵی ڕابردوو 230 پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراوە

2020.01.11 - 17:27
ناس کورد- ، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ژمارەی پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان لە ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە و شنە بابە عەلی، نوێنەری سەنتەرەکە ڕایگەیاند: " لە ساڵی ڕابردوودا 231 پێشێلکاری بەرامبەر 209 ڕۆژنامەنوس و دەزگای ڕاگەیاندن تۆمارکراوە". ، وتیشی، 124 حاڵەتیان ڕێگریکردن بووە لە ڕوماڵکردن و 22 حاڵەتیشیان لێدان و هەڕەشە و سوکایەتی بوون، هەروەها 13 حاڵەتیشیان دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی بوون و هاوکات 20 حاڵەتی دەستگیرکردنیش بەبێ بڕیاری دادگا تۆمارکراوە. ، نوێنەری سەنتەری میترۆ ئاماژەی بەوەشکرد، 43 حاڵەتیشیان لێکۆڵینەوە و دادگایی کردن بووە بەدەر لە یاسای کاری ڕۆژنامەنوسی بوون.