گه‌ڕان

Shadow Shadow

گورزێکی دیکەی کوشندە بەر بەرشەلۆنە دەکەوێت

2020.01.11 - 16:48
گورزێکی دیکەی کوشندە بەر بەرشەلۆنە دەکەوێت
ناس کورد- ، لەدوای شکستهێنانی لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی سوپەری ئیسپانی و ئەگەری دورخستنەوەی ڤاڵڤێردیی ڕاهێنەر، لە ئێستادا گورزێکی دیکەی کوشندە هەڕەشە لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات، ئەویش دورکەوتنەوەی سوارێزە بۆ ماوەی دوو مانگ. ، ڕۆژنامەکانی ئیسپانیان بڵاویانکردووەتەوە، سوارێز لە ئەژنۆیدا و لە هەمان شوێن کە هەشت مانگ لەمەوبەر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، توشی پێکان بووەتەوە. ، رۆژنامەى مارکای ئسیپانی بڵاویکردووەتەوە، سوارێز لە ژێر چاودێری پزیشکی ورد دایە و لەم هەفتەیەدا بڕیاردەدرێت نەشتەرگەری بۆ بکرێت یاخود نا. ، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەر نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامبدرێت، ئەوا هێرشەبەرە ئۆرۆگواییەکە لانیکەم دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و تەنانەت ناتوانێت لە قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگیش بەشداری بکات. ، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش هەر بەهۆی پێکانەوە دیمبلی لە یانەى بەرشەلۆنە دورکەوتبوەوە و هێشتا نەگەڕاوەتەوە یاریگاکان