گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆ دڵنیابوونەوە لە کوژرانی

دوای دوو خولەک لە پێکانی.. هێزێکی تایبەتی ئەمریکی چوونەتەسەر تەرمی سولەیمانی

2020.01.11 - 14:03
دوای دوو خولەک لە پێکانی.. هێزێکی تایبەتی ئەمریکی چوونەتەسەر تەرمی سولەیمانی
ناس کورد- کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لەدوای پێکانی ئۆتۆمبێلی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس لە فڕۆکەخانەى بەغدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دەستبەجێ هێزێکی تایبەتی ئەمریکی دابەزیونەتە شوێنی لێدانەکە بۆ پشکنینی تەرمەکان و دڵنیابوونەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی. . لە ڕاپۆرتێکی ئەمڕۆیدا، کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئەمریکاوە دەڵێت، "هێزە تایبەتەکەى ئەمریکا لە دوو خولەکدا دابەزیونەتە شوێنی بۆردومانەکە و تەرمەکانیان پشکنیوە و وێنەیان گرتووە و دڵنیابوونەتەوە لە کوژرانی سولەیمانی و شوێنەکەیان بەجێهێشتووە." . دەشڵێت، "هێزە تایبەتەکە تەرمەکەى سولەیمانیان جوڵاندووە و دۆکەڵ و شوێنەوارى ئاگریان لەسەرى لاداوە بۆ ئەوەى بیناسنەوە، دواتر وێنەیان گرتووە و ئەو شتانەشى کە پێى بووە لەوانە کتێبێک  و هەندێ پارە و دەمانچەیەک، هەڵیانگرتووە و بردوویانە." . فۆکس نیوز ڕاشیگەیاند کە "هیچ ئامێرێکى ئەلیکترۆنى لەوانە موبایل لە شوێنی تەرمەکەى سولەیمانى نەدۆزراوەتەوە، بەهۆى ئەوەى موشەکەکان هەموو ئەوانەى سوتاندووە." . هەینى ڕابردوو، 3ى کانونى دووەمى 2020، ئەمریکا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانى قاسم سولەیمانی لە دەروازەى فڕۆکەخانەى بەغدا، تێیدا خۆی و مەهدی موهەندیس و سەرجەم هاوڕێکانی کوژران.