گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەنجومەنى باڵا چەند خاڵێک ڕادەستى سەرکردایەتى دەکات

ناس کورد کات و کارنامەى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکرادەکات

2020.01.11 - 11:53
ناس کورد کات و کارنامەى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى ئاشکرادەکات
ناس کورد-ئەحمەد مستەفا ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی لەکۆبوونەوەدایە و  چەند خاڵێک ڕادەستى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى ئەو حزبە دەکات کە بڕیارە ڕۆژى سێشەممە یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجامبدات. . کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی بە سەرپەرشتى کۆسرەت رەسوڵ بەڕێوەدەچێت کە دووەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنەکەیە لەدواى هەڵبژاردنییەوە. بەپێی میدیاى فەرمى یەکێتى، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی حزب دوای كۆنگره‌ و ئه‌گه‌رو پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش یه‌كێتی به‌پلانه‌وه‌ ئاماده‌كاریی خۆی ده‌كات. . کۆبوونەوەکە پێش سێ ڕۆژ دێت لەیەکەم کۆبوونەوەى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى کە بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى ئەو حزبە خاوەنى بەرزترین دەسەڵاتە. . زوبێر عوسمان ئەندامى ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتى یەکێتى بۆ ناس کوردى ئاشکراکرد، ڕۆژى سێشەممە کاتژمێر 11 ى پێش نیوەڕۆ، ئەنجومەنی سەرکردایەتی گەشتی کۆدەبێتەوە. . بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک و یاریدەدەرەکانی ئەنجومەنەکە ھەڵدەبژێردرێن، ھاوکات پەیڕەو و بەپێی گونجاندنی دۆخی یەکێتى و کاری ڕێکخراوەیی دیاریدەکرێت. . هەروەها بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجومەنی باڵا چەند خاڵێک پێشکەش بە سەرکردایەتی گشتی یەکێتی بکات.