گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێران دانی بەوەدانا کە بە هەڵە فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستووەتە خوارەوە

2020.01.11 - 08:29
ئێران دانی بەوەدانا کە بە  هەڵە  فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستووەتە خوارەوە
ناس کورد- سوپاى پاسدارانى ئێران ڕایگەیاند، بە هەڵە فڕۆکە مەدەنییە ئۆکرانییەکەى خستووەتەخوارەوە. . سوپاى پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەڵەیەکى مرۆیی هۆکار بووە لە ئاڕاستەکردنى موشەکێک و ئەو بەرپرسن لەو کارە سزا دەدرێن و ڕەوانەى دادگا دەکرێن. . هاوکات حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران ڕایگەیاند، خستنەخوارەوەى فڕۆکەکە هەڵەیەکى کە چاوى لێناپۆشن. . لاى خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران، داواى لێبوردنى کرد لەبارەى رووداوى خستنەخوارەوەى فڕۆکەکە. . دانپێدانانى ئێران لەو بارەیەوە دواى ئەوەهات کە دوێنێ بەرپرسانى ئەمریکا و کەنەدا جەختیانکردەوە کە فڕۆکەکە بە موشەک خراوەتە خوارەوە. . فڕۆکەکە کە 176 کەسى هەڵگرتبوو، بەرەبەیانى چوارشەممە، هاوکات لەگەڵ وەشاندنى چەند موشەکێک لەلایەن سوپاى پاسدارانەوە بەرەو بنکە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق، لە ئاسمانى تاران کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەنشینەکانى گیانیان لەدەستدا.