گه‌ڕان

Shadow Shadow

یەکێتى، پارتى بە ڕفاندنى بەرپرسێکى تۆمەتباردەکات

2020.01.10 - 20:01
یەکێتى، پارتى بە  ڕفاندنى  بەرپرسێکى تۆمەتباردەکات
ناس کورد-   میدیاى فەرمى یەکێتى ڕایگەیاند، کارگێڕێکى کۆمیتەى دینارتەى حزبەکەیان "لەلایەن پارتى یەوە ڕفێنراوە و چارەنوسى نادیارە". . بەپێی پێگەى پیوکەى میدیاى فەرمى یەکێتى، عاسف حسێن كارگێڕی كۆمیته‌ی 16 ی دینارته‌ی سه‌ر به‌قه‌زای ئاكرێ له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كاتێك بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رووی له‌ رانیه‌ كردووه‌، له‌نێوان خه‌لیفان- ئاكرێ، "له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری پارتییه‌وه‌ ده‌ڕفێنرێت و تائێستاش بێ سه‌روشوێنه"‌. . ماڵپەڕەکە لەزارى کەسوکارى عاسفەوە گواستویەتییەوە، "عاسف نه‌خۆشی درێژخایەنی له‌گه‌ڵدایه‌و ده‌بێت به‌رده‌وام ده‌رمان به‌كاربهێنێت، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ ده‌رمانه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی نییه‌، گومانمان نییه‌ كه‌ ته‌ندروستی خراپه‌، بۆیه‌ داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ده‌كه‌ین به‌هانایەوە بچن و زانیارییمان پێبده‌ن كه‌ له‌كوێیه"‌. ئاماژى بەوەشکراوە، پێشتریش عاسف دووجاری دیكه‌ له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌و پاش ماوه‌یه‌ك ئازادكراوه‌. . ئەمە یەکەمجار نییە یەکێتى، پارتى تۆمەتباردەکات بە دەستگیرکردن و "ڕفاندنى" بەرپرس و ئەندامانى، بەم پارتى تۆمەتەکانى ڕەتکردووەتەوە.