گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەسرە؛ ڕۆژنامەنوسێک لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا تیرۆرکرا

2020.01.10 - 19:30
بەسرە؛ ڕۆژنامەنوسێک لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا تیرۆرکرا
ناس کورد- چەکدارانى نەناسراو ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەدیان لە پارێزگاى بەسرە تیرۆرکرد، لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا. . سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "چەکدارانى نەناسراو هێرشیانکردووەتە سەر ڕۆژنامەنوس ئەحمەد عەبدولسەمەد پەیامنێرى کەناڵى دیجلە، لەکاتى ڕوماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا لەناوەڕاستى شارى بەسرە". . وتیشى "چەکدارەکان لە نزیکەوە چەند فیشەکێکیان ئاڕاستەى ڕۆژنامەنوسەکە کردووە، لەکاتێکدا لەناو ئۆتۆمبیلێکدا بوو، بەو هۆیەشەوە ڕۆژنامەنوسەکە کوژراوە". . بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست ناس کورد کەوتووە، تەرمى ئەو ڕۆژنامەنوسە دەردەکەوێت لەدواى کوژرانى لەلایەن چەکدارەکانەوە، بەڵام بەهۆى بوونى دیمەنى خوێناوى لە ڤیدیۆکەدا، ناس کورد بڵاویناکاتەوە.