گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەیامێکى سکاڵا ئامێزى ڕادەستکرد

عێراق دژى بۆردومانەکەى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش جموجۆڵى دەستپێکرد

2020.01.10 - 18:15
عێراق دژى بۆردومانەکەى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش جموجۆڵى دەستپێکرد
ناس کورد- عێراق بەفەرمى پەیامێکى سکاڵا ئامێزى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایش کرد، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر بۆردومانکردنى دوو بنکەى سەربازى لە ئەنبار و هەولێر لەلایەن ئێرانەوە. . لەناوەڕۆکى پەیامى سکاڵا ئامێزەکەدا کە عێراق گەیاندویەتییە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هاتووە "بۆردومانکردنى خاکى عێراق لەلایەن ئێرانەوە و بەپاساوى بەرگریکردن لەخۆیان کارێکى ڕەتکراوەیە بەلاى عێراقەوە". . لەپەیامەکەى عێراقدا ئەوەش هاتووە، "دەستوەردانى هەر وڵاتێکى ناوچەى و نێو دەوڵەتى لەکاروبارەکانى عێراق ڕەتدەکەینەوە پێیشى نیگەرانین". . دوینێى پێنج شەممەش وەزارەتى دەرەوەى عێراق جەختى لەوە کردەوە، باڵێۆزى ئێران لەبەغدا بانگهێشتى وەزارەتەکەیان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارى بۆردومان کردنى چەند بنکەیەکى سەربازى لەلایەن ئێرانەوە  و پێشێلکارییەکانى سەروەرى عێراق لەلایەن ئێرانەوە لەڕێگەى باڵێۆزەکەیانەوە گەیەنراوەتە ئەو وڵاتە.