گه‌ڕان

Shadow Shadow

چەند وڵاتێک گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت

پارچەکانى فڕۆکە تێکشکاوەکە پێش گەیشتنى تیمى لێکۆڵینەوە لەلایەن ئێرانەوە کۆکراونەتەوە

2020.01.10 - 17:47
پارچەکانى فڕۆکە تێکشکاوەکە  پێش گەیشتنى تیمى لێکۆڵینەوە لەلایەن ئێرانەوە کۆکراونەتەوە

ناس کورد-

کەناڵێکى ئەمریکى بڵاویکردەوە، پارچەکانى فڕۆکە تێکشکاوە ئۆکرانییەکە لە ئێران، ئێوارەى دوێنێ لە شوێنى ڕووداوەکە کۆکراونەتەوە، پێش ئەوەى تیمى نێودەوڵەتى بگەنە شوێنەکە بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە.

.

تۆڕى (سی ئێن بى سی) ئەمریکى لەزارى دانیشتوانى ناوچەکەوە گواستییەوە، پڕۆسەى پاککردنەوەى شوێنەکە تەواوبووە، پێش گەیشتنى لێکۆڵینەوە ئۆکرانییەکان و دیاریش نییە پارچەکانى فڕۆکەکە بۆ کوێ براوە.

.

هاوکات چەند کۆمپانیایەکى فڕۆکەوانى ئەڵمانى و نەمسایی و فەڕەنسى گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران ڕاگرت، دواى ئەوەى باس لە ئەگەرى تێکشکاندنى فڕۆکە ئۆکرانییەکە کرا بە موشەک لەلایەن ئێرانەوە.

.

لاى خۆیەوە، سوید بەشێوەیەکى کاتى گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ ئێران ڕاگرت.

.

تا ئێستا بەتەواوى هۆکارى کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەکە ڕوون بووەتەوە، بەرپرسانی ئەمریکا و کەنەدی و بەریتانیا دەڵێن، فڕۆکەکە بە موشەکی ئێران کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام ئێران ئەوە ڕەتدەکاتەوە.