گه‌ڕان

Shadow Shadow

نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە هێشتا نەگەیشتووەتەوە ئاستى پێش کوژرانى سولەیمانى

2020.01.10 - 17:03
نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە  هێشتا نەگەیشتووەتەوە ئاستى پێش کوژرانى سولەیمانى
ناس کورد- نرخى نەوت بەرزبوونەوەى زیاترى تۆمارکرد و بۆ سەروى 65 دۆلار بەرزبووەوە، لەکاتێکدا ترس لە بارگرژى نوێ لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەردەوامە، بەهۆى هەڕەشە نوێیەکانى ئێرانەوە لە ئەمریکا. . بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخى بەرمیلێک نەوتى برنت 24 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 65.61 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخى نەوتى خاوى تەکساس 11 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 59.67 دۆلار. . شارەزایانى کەرتى نەوت دەڵێن، هەرچەندە لە ئێستادا پێکدادان و توندوتیژیى کۆتایی هاتووە، بەڵام مەترسی مانەوەى ململانێ بۆ ماوەیەکى درێژ کۆتایی نەهاتووە، بۆیە مەترسی سەر بەرهەمى نەوتى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هێشتا بەڕێژەیەکى گەورە هەیە. . سەرەڕاى بەرزبوونەوەى نرخەکەى، بەڵام هێشتا نرخى نەوتى برنت نەگەیشتووەتەوە ئاستى پێش کوژرانى قاسم سولەیمانى لەلایەن ئەمریکاوە لە سێی ئەم مانگەدا. . سەرەڕاى ئەوەى گرژییەکان نەبوونەتە هۆى پەکخستنى بەرهەمهێنانى نەوت لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام هەڕەشە نوێیەکەى سوپاى پاسداران بۆ وەڵامدانەوەیەکى "توندترى" ئەمریکا، ترسەکانى وەکو خۆى هێشتووەتەوە.