گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەسەڵاتی عێراق لاوازە لە قەیرانەکاندا

سیستانی داوای دورخستنەوەى ناکۆکییە دەرەکییەکان لە عێراق دەکات: حکومەت لاوازە

2020.01.10 - 13:25
سیستانی داوای دورخستنەوەى ناکۆکییە دەرەکییەکان لە عێراق دەکات: حکومەت لاوازە
ناس کورد- نوێنەری لێڤەگەڕی باڵای ئاینی (مەرجەع) شیعەكانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت عێراق خاوەن بڕیاری خۆی بێت و بیانییەكان باڵا دەست نەبن تێیدا، حكومەتیش بەرانبەر پێشێلكارییەكان لاوازە. . لە میانەی وتاری ئەمڕۆی هەینیدا، ئەحمەد سافی ئەلنەجەفی، نوێنەری عەلی سیستانی لێڤەگەڕی باڵای شیعەكان لە عێراق ڕایگەیاند: "لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا چەندین پێشێلكاری ڕوون ئاشکرا بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق ئەنجامدران، بەڵام حكومەت لاوازە و نەیتوانیوە بەرانبەر ئەو پێشێلكارییانە بوەستێتەوە". . لێڤەگەڕی باڵا جەختیکردووەتەوە لەسەر "پێویستی وازهێنانی لایەنەکان لە بەرژەوەندییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستا و سەقامگیری لە وڵات، هاوکات بۆ دورخستنەوەى هەژمونی بیانی لە وڵات." . دەشڵێت، "ئەوەى لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویدا دەستدرێژییەکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی بەردەوامە بۆسەر سەروەری عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان لاوازن لە پاراستنی وڵات و خەڵکەکەى لە دەستدرێژی و پێشێلکاری کە ئەوەش بەشێکە لە قەیرانەکە." . نەجەفی هۆشداری دا لە بەردەوامبونی کێشەکان و زیان گەیاندن بە عێراق بەهۆی ململانێی ناوخۆییەكانەوە، داواشی کرد لایەنە سیاسیەکانی  یەکهەڵوێست بن . . لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، نوێنەری سیستانی  هۆشداری دایە  فراکسیۆنە گەورەكانی پەرلەمانی عێراق كە داوا دەكەن سەرۆكوەزیران داهاتووی عێراق لە وان دیاریی بكرێت و وتی،"نابێت زۆرینە بڕیاری خۆی بسەپێنێت".