ناس کورد-
بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە پارێزگاکانى هەرێم ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ، بەڵام سبەینێ لە زۆربەى ناوچەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.
.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، ئاسمانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک هەور و نیمچە هەور دەبێت و باران بە پچڕ پچڕی دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
.
هاوکات پلەکانی گەرماش لەو پارێزگایانە بۆ ئەمرۆ بە نزمی دەمێننەوە، نزمترین پلەى گەرما لە سلێمانی و دهۆک دەبێت کە 5 پلەى سەدییە و بەرزترینیش لە کەرکوک دەبێت کە 9 پلەى سەدییە.
.
لەبارەى کەشوهەوای سبەینێوە، پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم دەیدەخەن کە سبەینی بە شێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارینی کەم هەیە.
.
هاوکات پلەکانى گەرماش دادەبەزن، نزمترین پلەی گەرما لە هەولێر 5، سلێمانی و دهۆک 4، کەرکوکیش 7.. هاوکات بەرزترین پلەى گەرماش لە هەولێر 14، سلێمانی 11، دهۆک 10 و کەرکوکیش 16 پلەى سەدی دەبێت.