گه‌ڕان

Shadow Shadow

بۆردومانی بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەلبوکەمالی سوریا کرا

2020.01.10 - 08:49
بۆردومانی بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە ئەلبوکەمالی سوریا کرا
ناس کورد- ڕوانگەى سوریا ڕایانگەیاند، ژمارەیەک فڕۆکەی نەناسراو هێرشانکردە سەر چەند پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە سەر سنوری نێوان عێراق و سوریا. .

ئەمڕۆ هەینی ، 10ى کانونی دووەمی 2020، ڕوانگەى سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ژمارەیەک فڕۆکەی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک بارهەڵگر لە ناو سەربازگەیەکی حەشدی شەعبیدا لە ئەلبوکەمال".

. دەشڵێت، زانیارییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەو بارهەڵگرانە چەکی ئێرانی جۆراوجۆریان گواستووەتەوە بۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە. . دەشڵێت، "هێرشەکەی زیانی گیانی هەبووە و ژمارەیەک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی تێدا  کوژراوە." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "پێش بۆردومانەکە، ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە ئاسمانی ناوچەکە جوڵاونەتەوە کە چەندین بنکە و بارەگای گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی تێدایە وەک حزبوڵا و چەند گروپێکی چەکداریی عێراقی."