گه‌ڕان

Shadow Shadow

ڕۆژنامەیەکى ئەمریکی تێچووی شەڕەکانی ئەمریکا لە 100 ساڵی ڕابردوودا ئاشکرادەکات

2020.01.09 - 19:34
ڕۆژنامەیەکى ئەمریکی تێچووی شەڕەکانی ئەمریکا لە 100 ساڵی ڕابردوودا ئاشکرادەکات
ناس کورد- ، ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى خەرجییەکانی 100 ساڵی ڕابردووی ئەمریکای لە شەڕدا بڵاوکردووەتەوە و تێچووی شەڕی عێراق بە پلەی یەکەم دێت کە یەک ترلیۆن دۆلاری تێچووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا لەگەڵ ئێراندا شەڕێکى نوی هەڵبگیرسێنێت ئەوا بودجەیەکى زەبەلاحى پێویستە کە کاریگەرى بۆ سەر ئابورى ئەمریکا دەبیت. ، ڕۆژنامەی( یوئێس ئاى تودەى )ئەمریکیى  تێچووى کۆمەڵێک شەڕى سەربازى ئەمریکاى لەماوەى سەد ساڵى ڕابردوودا پۆلێن کردووە کە پارەیەکى خەیاڵى بۆ تەرخانکراوە، ، ڕۆژنامەکە لەشەڕى ئەمریکا بۆ ئازادکردنى عێراق لە ساڵى 2003ەوە دەستى پێکردووە و بەپلەى یەکەم هاتووە کە لەڕووى دابین کردنى خەرجى و بودجەوە گەورەترین تێچووى هەبووە لەچاو شەڕەکانى تر کە واشنتۆن ئەنجامیداوە. ، ڕۆژنامەکە ئەو پارەیەى کە ئەمریکا لەو شەڕەدا بۆ ماوەى حەوت ساڵ تەرخانى کردووە بە یەک تریلیۆن دۆلار خەمڵاندووە. ، بەپلەى دووەمیش بەپێى پلەبەندى ڕۆژنامەکە بۆ ڕیزکردنى تێچووى شەڕەکانى ئەمریکا، شەڕى ئەفغانستان دێت کە بۆ لەسەر دەسەڵات لابردنى تاڵیبان ساڵى 2001 ئەنجامیدا و ئەو شەڕەش نزیکەى 911 ملیار دۆلارى تێچووە. ، بەدواى ئەویش دا شەڕى ئەمریکا لەگەڵ ڤێتنامدا بەپلەى سێیەم دێت، کە ئەمریکا 844 ملیار دۆلارى بۆ تەرخانکردوە و شەڕەکەش بۆ ماوەى 18 ساڵ درێژەى کێشاوە. ، شەڕى کۆریاش لەساڵى 1950 بەپلەى چوارەم دێت کە بۆ ماوەى 37 مانگ درێژەى کێشا، کە بۆ ئەو ماوە کەمە واشنتۆن 390 ملیار دۆلارى خەرج کردووە. ، هەروەها لە شەڕى دووەمى کەنداویش کە ساڵى 1991 دەستى پێکرد و بۆ ماوەى حەوت  مانگ بەردەوام بوو ئەمریکا 117 ملیار دۆلارى بۆ تەرخانکرد، لە پلەی پێنجەمدایە. ، هاوکات ڕۆژنامەکە هۆشداری بە ئیدارەی ئەمریکا داوە، کە تێچووى سەرهەڵدانى هەر شەڕێکى نوێ لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا زۆر گران دەکەوێت و کاریگەری ئابوری لەسەر ئەو وڵاتە دروست دەکات.