گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئەنبار و هەولێر یانەی بەرشەلۆنەی ترساندووە

2020.01.09 - 17:00
هێرشەکەی ئێران بۆسەر ئەنبار و هەولێر یانەی بەرشەلۆنەی ترساندووە
ناس کورد- ، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ترسی لێنیشتووە و ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی کانونی دووەمی 2020، ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە: "بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە توشی دوودڵییەکی زۆر بوون، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران دروست بووە". ، ڕۆژنامە ئاماژەی بەوەشکردووە: "نیگەرانییەکەی یانە ئیسپانییەکە ئەوەیە کە لە ئێستادا تیمێکی یانەکە لە سعودیەن بۆ بەشداریکردن لە جامی سوپەری ئیسپانی". ، سپۆرت باسی لەوەشکردووە، دەستەی کارگێڕی بەرشەلۆنە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە هەندێک بژاردەی دیکە ئەگەر هەر کێشەیەکیان بۆ دروست ببێت لەکاتی گەڕانەوەی یانەکەیان بۆ ئیسپانیا، بەهۆی ئەو هەڕەشە ئاسمانیانەی کراوەتە سەر ناوچەکە. ، هەرچەندە سعودیە  تا ڕادەیەک لە عێراق و ئێرانەوە دوورە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە خاکی عێراق بووەتە جێگای ململانێکانی ئەمریکا و ئێران، سعودیە دەیەویت بەتەواوەتی ئارامی بۆ تیمەکەی و هاندەرانی لەمیانەی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی سوپەری ئیسپانی بپارێزێت. ، شەوی ڕابردوو لە میانی یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانی کە ئەمساڵ بەشێوازێکی نوێ و لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەدەچێت، ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی ڤالانسیای بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی، بڕیارە ئەمشەویش لە یاری دووەمدا بەرشەلۆنە و ئەتلێتیکۆمەدرید ڕوبەڕووی یەکببنەوە و براوەی یارییەکەش یاری کۆتای بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدەدات.