گه‌ڕان

Shadow Shadow

مەسعود بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم ڕاگەیاند

2020.01.09 - 16:10
مەسعود بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێم ڕاگەیاند
ناس کورد- مەسعود بارزانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری درەوەی ئەمریکا و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە و هۆشداری ئەوەیدا کە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی ئەوەی كە جارێكی دیکە تیرۆر سەرهەڵبداتەوە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئاماژەی بەوەکرد، خوازیاری ئەوەن سەقامگیری بگەڕێتەوە بۆ عێراق. ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی کانونی دووەمی 2020، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەڵاحەدین پێشوازی لە دەیڤید شینكەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک و ستیف فەگین، كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و چەند ڕاوێژكارێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا کرد. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی دەربارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیك دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی پابەندە بە عێراق و هەرێمی كوردستان و خوازیاری ئەوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق بكەوێتە سەر ڕێگەیەكی دروست و سەقامگیری بگەڕێتەوە. ، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعوود بارزانی ڕۆشنایی خستووەتەسەر ڕۆڵی گرنگی هاوپەیمانان لە یەكلاییكردنەوەی شەڕی تیرۆر و هۆشداریی ئەوەیشیدا كە نەمانی هێزی هاوپەیمانان لە ناوچەكەدا دەبێتەهۆی ئەوەی كە جارێكی دیکە تیرۆر لەژێر ناوی جۆراوجۆر بەهێز ببێتەوە. ، ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممەش سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کۆبوونەوە و تیایدا پشتیوانى خۆیان بۆ هێزەکانى هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوە و داواشیان لە لایەنەکان کرد هه‌رێمى كوردستان له‌ ململانێكانيان به‌دوور بگرن.