گه‌ڕان

Shadow Shadow

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی دوو موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌وز رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌‌

2020.01.09 - 08:22
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی دوو موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌وز رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌‌
ناس كورد- شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی دوو موشه‌ك له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ناوه‌ندی شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، دوو موشه‌كی جۆری كاتیۆشا له‌ ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و جگه‌ له‌ زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بڵاوی كرده‌وه‌ "دوو موشه‌كی جۆری كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ شه‌قامێك له‌ نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وی تریان له‌ شوێنێكی دوور له‌ باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌. https://www.facebook.com/naskurd/videos/2563502400366259/ .