گه‌ڕان

Shadow Shadow

له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا حكومه‌تێكی نوێ پێكبهێنرێت

موقته‌دا سه‌دڕ پێشنیاری داخستنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات

2020.01.08 - 21:36
موقته‌دا سه‌دڕ پێشنیاری داخستنی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات
ناس کورد- ڕابەری ڕەوتی سەدر، لە پەیامێکدا، پێشنیاری كرد بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەعێراقدا دابخرێن و جه‌ختیشی له‌سه‌ر كۆتایهاتنی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرده‌وه‌. . ئەمڕۆ (چوارشەممە،8ى کانوونی دووەمی 2020) موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "ئەو قەیرانەی کە بەهۆی کوشتنی سولەیمانی لە نێوان ئەمریکا و ئێران دروستبوو، کۆتایهات ئەوەش پاش وتارەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە". . سەدڕ، لە پەیامەکەیدا، داوای لە گروپە چەکدارەکانی عێراق کرد، خۆیان بەدوور بگرن لە ئەنجامدانی هەر کارێکی بێ پلان ببێتە هۆکاری دووبارە ورژاندنەوەی سەرلەنوێی دۆخەکە". . رابه‌ری ره‌وتی سه‌دڕ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی کرده‌وه‌ وتیشی "بەجۆرێک ئەو حکومەتە دەبێت لە ئاست خواستی گەلی عێراقدا بێت ئەو حکومەتەش لە ماوەی پازدە ڕۆژدا پێکبهێنرێت". .