گه‌ڕان

Shadow Shadow

له‌ هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران هیچ سه‌بازێكمان زیانی پێنه‌گه‌یشت

دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێران: كه‌مپینی تیرۆرتان ئیتر لێ قبوڵ ناكه‌ین

2020.01.08 - 19:35
دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئێران: كه‌مپینی تیرۆرتان ئیتر لێ قبوڵ ناكه‌ین
ناس كورد- سەرۆکی ئەمریکا له‌كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق هەڕەشەی توندی لەو وڵاته‌ كرد و رایگه‌یاند :"دەبێت ئێران کۆتایی بە پشتگیرکردنی تیرۆر بهێنێت". . دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە واشنتنی پایته‌ختی ئەمریکا ئەنجامدا، لە کۆنگرەکەدا، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئامادەبوون. . دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکۆنگرەکە ڕۆژنامەوانییەکەدا قسەکانی بەوەسفكردنی خۆی دەستپێکرد وتی :"لەو کاتەوەی بوومەتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتومە هەرگیز و هیچ کاتێک ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێستاش بەردەوامم لەسەر ئەو دروشمە و کاری بۆ دەکەین". . دەربارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار دۆناڵد تڕەمپ، وتی :"هیچ سەرباز و هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە هێرشەکەی ئەمریکادا زیانی پێنەگەیشتوە و تەواوی ئەمریکییەکان سەلامەتن و سەربازە بەناوبانگ و گەورەکانمان لەوێ بوون سەلامەتن و هیچ زیانێک بەوان و بە سەربازە عێراقییەکانیش نەگەیشتوە تەنها کەمێک زیانی ماددی بەر بنکەکە کەوتوە و هۆکاری شکستپێهێنانی هێرشەکەش ئەو سیستەمە بەرگریە بەهێزەیە کە لەوێ دامانناوە". . تڕەمپ وتی: "ئەو ڕۆژانە کۆتایی هات کە ئێران دەیویست ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئیتر لێی قبوڵ ناکەین پاڵپشتی گروپە تیرۆستیەکان بکات، ئێران دایکی تیرۆرە بەڵام ئەو ڕۆژانە کۆتایی هات". . لەبارەی کوژرانی سولەیمانییەوە تڕەمپ باسی لەوەکرد: "قاسم سولەیمانی هۆکار بوو بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە و هاوکات پاڵپشتی گروپە تیرۆستییەکانی عێراق و سوریا و لوبنان و ئەفغانستانی کردوە و پلانی داناوە هێرش بکاتە سەر بنکە ئەمریکییەکان و بەهۆی ئەوەوە هاوڵاتییەکی ئەمریکی کوژرا بۆیە من بڕیاری کوشتنی سلێمانیم داوە و بە کوشتنی سلێمانیش بە ئێرانمان وت کە ژیانی خۆتان بپارێزن و ئیتر پشتگیریکردنی تیرۆرتان لێ قبوڵ ناکەین". . سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی نوێی کرد و وتی: " ئێران دۆزەخی لە لوبنان و سوریا و عێراق و ئەفغانستان دروست کردوە و سزای توند و نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنین لەبەرامبەر ئەو کارانەیاندا و سزاکانی ڕابردوش بەردەوام دەبێت". . ترەمپ ئەوەشی وت: "کاتی ئەوە هاتوە ئەڵمانیا و و فەرەنسا و چین و ڕوسیا و بەریتانیاش وەکو ئێمە، دان بەوەدا بنێن کە ئێران وڵاتیکی تیرۆستییە و دەبێت مامەڵەی خۆی بگۆڕێت و ئەوانیش لە ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی هەروەک ئێمە بکشێنەوە و داواش دەکەم ناتۆ زیاتر بەشدار بێت لە پڕۆسەی ئارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". . سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی قسەکانی بە هەڕەشە هێنا و وتی :"ئێمە چیدیکە ڕیگا نادەین کەمپینی تیرۆری ئێران بەردەوام بێت و سوپاکەمان بەهێزترینی جیهانە لەژێر دەسەڵاتی منیشدا زیاتر پەرەی پێدراوە و موشەکی زۆر پێشکەوتوو و وردمان دروست کردوە بەڵام نامانەوێت بەکاری بهێنین، بە بەرپرسان و هاووڵاتیانی ئێرانیش دەڵێم کە ئێمە دەمانەوێت داهاتویەکی جوانتان بۆ دروست بکەین و وڵاتێکی شایستە و پڕ ئاشتی و کامەرانیتان بۆ دروست بکەین کە شایستەی خۆتان بێت و واز لە نانەوەی ئاژەوە بهێنن". .