گه‌ڕان

Shadow Shadow

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ عێراق باجی ململانێ ده‌ره‌كییه‌كان نه‌دات

2020.01.08 - 17:18
نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته‌ عێراق باجی ململانێ ده‌ره‌كییه‌كان نه‌دات
  ناس كورد- رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌رایه‌تی عێراق (یۆنامی) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و ئه‌نبار گرژی و ململانێكان زیاد ده‌كات و پێشیلكردنێكی نوێی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه‌. . له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا (یۆنامی) كه‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) بڵاوی كرده‌وه‌ رایگه‌یاند "ناكرێت عێراق باجی ململانێ ده‌ره‌كییه‌كان بدات". . یۆنامی به‌پێویستیزانی لایه‌نه‌كان له‌م دۆخه‌دا دانبه‌خۆیاندا بگرن و ده‌ستبكه‌نه‌وه‌ به‌ گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانیان". .   راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یۆنامی له‌ كاتێكدایه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌) ئێران هێرشی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ شاری هه‌ولێر و ئه‌نبار وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قوسی ئێران. .