گه‌ڕان

Shadow Shadow

عێراق: ئێران لە هێرشە موشەکییەکە ئاگاداریکردینەوە

2020.01.08 - 13:23
عێراق: ئێران لە هێرشە موشەکییەکە ئاگاداریکردینەوە
ناس کورد-   فەرماندەیی گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق ڕایگەیاند، ئێران لە هێرشە موشەکیەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئاگاداریکردونەتەوە کە کردیە سەر دوو بنکەى هێزەکانى ئەمریکا. . وتەبێژى فەرماندەییەکە ئەمڕۆ  چوارشەممە هەشتى كانونی دووه‌مى 2020 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، پاش نیوەشەوى ڕابردوو، پەیامى زارەکیان لەلایەن لایەنى ئێرانییەوە پێگەیشتووە کە وەڵامیان بۆ تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى پاش کەمێکى دیکە دەستپێدەکات و هێرشەکان تەنها پێگەکانى ئەمریکا دەکەنە ئامانج، بەبێ ئەوەى شوێنەکان دیارى بکەن. . وتیشى "لەهەمانکاتدا لایەنى ئەمریکى پەیوەندیان کردووە کە موشەک لەسەر بەشى تایبەت بە هێزەکانى ئەمریکا لە هەردوو بنکەى عەین ئەسەد و هەریر لە هەولێر و چەند شوێنێکى دیکە کەوتونەتە خوارەوە". . وتەبێژى فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان باسى لەوەشکردووە، ڕاستەوخۆ فەرماندە سەربازییەکانى عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە بۆ گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست لەو بارەیەوە. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە تا ئێستا هیچ زیانێکى گیانى لەریزى سوپاى عێراق تۆمارنەکراوە، بەفەرمیش هیش شتێکیان لەبارەى زیانى گیانى هاوپەیمانان پێنەگەیشتووە.