گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژمارەیەک لە موشەکەکان نەتەقیونەتەوە

یەکەم لێدوانى عێراق لەسەر هێرشە موشەکییەکانى ئێران

2020.01.08 - 10:46
یەکەم لێدوانى عێراق لەسەر هێرشە موشەکییەکانى ئێران
ناس کورد-   شانەى میدیاى ئەمنیى عێراق عێراق ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ 22 موشەکى ئێرانى ئاڕاستەى چەند بنکەیەکى سەربازى ئەمریکا کراوە بەڵام 17 موشەکیان گەیشتونەتە ئەو شوێنانەى کە ئاڕاستە کراون و ژمارەیەکیشیان نەتەقیوەتەوە. . شانەى میدیاى ئەمنیى لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەرەبەیانى ئەمڕۆ 17 موشەک ئاڕاستەى بنکەى عەین ئەسەد کراون، کە دووانیان لەناوچەى ڕۆژئاواى هیت نەتەقیونەتەوە، پێنج موشەک لەشارى هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و سەرجەمیان ئاراستەى بنکەکانى هاوپەیمانان کراون، کە لەناو سەربازگە عێراقیەکاندان و هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە. . تا ئێستا بەفەرمى عێراق و ئەمریکا زیانى هێرشەکانیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام سوپاى پاسدارانى ئێران دەڵێت بەهۆى هێرشەکانەوە 80 سەربازى ئەمریکى کوژراون. . هێرشەکان دواى پێنج ڕۆژ دێن لە کوشتنى قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سوپاى پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە.