گه‌ڕان

Shadow Shadow

پێشمەرگە لە حاڵەتى شەڕدا نییە و بێلایەنە

جەبار یاوەر بۆ ناس کورد: هەرێم ئامانجى هێرشە موشەکییەکانى ئێران نییە

2020.01.08 - 10:05
جەبار یاوەر بۆ ناس کورد: هەرێم ئامانجى هێرشە موشەکییەکانى ئێران نییە
ناس کورد- جەبار یاوەر ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان ئامانجى هێرشە موشەکییەکانى ئێران نییە و پێشمەرگەش لەحاڵەتى شەڕدا نییە. . بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئێران هێرشى موشەکى کردە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە پارێزگاى ئەنبار، دوو موشەکیش لە خاکى هەرێمى کوردستان کەوتنە خوارەوە، یەکێکیان لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر و ئەوەى تریشیان لەسنورى بەردەڕەش کەوتنە خوارەوە. . جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هەرێمى کوردستان و پێشمەرگە لەحاڵەتى شەڕدا نییە، پێشمەرگەش نە حاڵەتى شەڕدایە و نە بەشێکە و لەو ململانێیەى کە لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە و بێلایەنە، بنکە و بارەگاکانیشى بەئامانج نەگیراوە". . وتیشى "زیاتر ئەو بنکە و بارەگا سەربازییانەى ئەمریکا کە لەعێراقدان بەئامانج گیراون و ئەوانیش سیستمى تایبەتى بەرگرى و پاراستنى  خۆیان هەیە". . جەبار یاوەر ڕونیکردەوە "زۆر جار کاتێک ڕۆکێـتێک یاخود گولە هاوەنێک ئاڕاستە باڵیوزخانەى ئەمریکا لەبەغدا کرابێت واى لێهاتووە نەیتوانیوە بگاتە ناو بنکەکە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ئەمریکییەکان سیستمى تایبەت بەپاراستنى خۆیان هەیە".