گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ دواى هێرشەکەى ئێران: هەموو شتێک وەکو خۆیەتى

2020.01.08 - 09:02
ترەمپ دواى هێرشەکەى ئێران: هەموو شتێک وەکو خۆیەتى
ناس کورد-   دواى هێرشە موشەکییەکەى ئێران بۆ سەر دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا لە عێراق، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، تا ئێستا هەموو شتێک وەکو خۆیەتى. . ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هەموو شتێک وەکو خۆیەتى، ئێران چەند موشەکێکى ئاڕاستەى دوو بنکەى سەربازى ئەمریکا کردووە لە عێراق، لە ئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەین". . ئاماژەى بەوەشکردووە، سوپایەکى زۆر بەهێز و باشیان هەیە لەسەر ئاستى جیهان بە جیاوازییەکى زۆر. . لاى خۆیەوە، وتەبێژى کۆشکى سپى ڕایگەیاند، ترەمپ بەچڕى لەگەڵ تیمى ئاسایشى نیشتیمانى چاودێرى بارودۆخەکە دەکات. . بەرەبەیانى ئەمڕۆ ئێران هێرشى موشەکى کردە سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە ئەنبار، دوو موشەکیش لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر و قەزاى بەردەڕەش کەوتنەخوارەوە. . بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، نۆ موشەک بەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد کەوتووە.