گه‌ڕان

Shadow Shadow

ترەمپ باس لە مەرجی سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا دەکات

2020.01.07 - 22:51
ترەمپ باس لە مەرجی سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا دەکات
ناس کورد- ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا ناکاتەوە "ئەگەر بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەمریکادا بکات." . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی یۆنان ڕایگەیاند، "کشانەوەی هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق خراپترین ڕووداو دەبێت بۆ عێراق". . ئاماژەى بەوەشکردووە، "تائێستا هیچ داوایەکم پێنەگەیشتووە لە حکومەتى عێراقەوە بۆ کشانەوەى هێزەکانمان." . دەشڵێت، "ئەگەر لە عێراقیش بکشێینەوە ئەوە شونپێیەکی گەورە بۆ ئێران بەجێدەهێڵین." . ئاماژەى بەوەشکرد کە ئەمریکا "بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، گیانى خەڵکێکی زۆرمان ڕزگارکرد و ئەوەش وەڵامی دەستدرێژییەکانی ئێران بوو بۆسەرمان." . ڕاشیگەیاند، "ئامادەین بۆ هەر شەڕێک لەگەڵ ئێران و قاسم سولەیمانیش پلانی هەبوو بۆ هێرشێکی گەورە".