گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلی حەمەساڵح جۆرێکی نوێی قاچاخی بە بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان ئاشکرادەکات

2020.01.07 - 20:26
عەلی حەمەساڵح جۆرێکی نوێی قاچاخی بە  بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان  ئاشکرادەکات
ناس کورد- عەلی حەمەساڵح نوسراوێکی دەربارەی هاوردەکردنی جگەرەی قاچاغ ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و دەڵێت، دامەزراوە ئەمنییەکان خۆیان بە زەبری ھێز و بەبێ گومرگ شەوانە چەندین بارھەڵگری جگەرەی قاچاخ داخڵ دەکەن. . لە نوسراوەکەیەدا عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە: "ڕۆژانە چەندین کۆنتێنەر جگەرە بە ئاشکرا و بەبێ گومرگ و هیچ پشکنینێک بە خەتی تایبەت بە ئاسایش لە باشماخ داخڵ دەکرێت". . ئاماژەی بەوەشکردووە، گومرگی جگەرە 50٪یە و گومرگی کۆنتێنەرێک جگەرە 30 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلارە، بەڵام ئەوانەی جگەرەی قاچاخ دەهێنن گومرگ نادەن و ڕێگا بە پشکنینیشیان نادرێت. . عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە، شەوانە چەندین کۆنتێنەر لە هەموو جۆرە جگەرەیەکی وەک (ئیسی، پاین، ماک، پرستیچ، ئێم ئێم، سۆمەر و .. هتد) داخڵ دەکرێت و بازاڕی هەرێم پڕکراوە لە جگەرە و مەشروبی ساختە. . سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی سێ مانگە حکومەتی ئاگادارکردووەتەوە لە هێنانی هێلکەی قاچاخ و ئەگەر وا بڕوات جگەرەشی دەچێتەسەر و ئیتر گومرگ نامێنێت و دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەت خۆیان هاوکارن و سەرجەم بارەگاکان تێدەپەڕێنن. . سەرۆکی فراکسیۆنی ڕونیکردووەتەوە، ئەو پرسە جگە لەوەی مانگانە ملیۆنان دۆلار زیان بە دارایی گشتیی دەگەیەنێت بۆ بەرژەوەندی چەند کەسیک، مەترسی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیانیش دروست دەکات.