گه‌ڕان

Shadow Shadow

پەیامێک لە بارزانییەوە: دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە و لە دەست دەرچووە

2020.01.07 - 16:59
پەیامێک لە بارزانییەوە: دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە و لە دەست دەرچووە
ناس کورد-

بارزانی ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بارودۆخێكی زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی گەورە دەكرێت.

. ئەمرۆ سێشەممە، 7ی کانونی دووەمی 2020، مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکیدا لەبارەى دۆخی عێراق ڕایگەیاند، "لە حاڵەتی واشدا پێویستە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر گوێ لە عەقڵ و مەنتیق بگیرێت نەك بەدوای عاتیفە و موزایەداتی بێهوودە بین." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "ئێستا بارودۆخەكە لە لێواری تەقینەوەیە و گرفتەكان زۆر ئاڵۆزن و لە دەست چۆتەدەر. بۆیە دەبێ لە هەموو لایەك ئەو خەڵكەی هەست بە مەسئولیەت دەكەن بە عەقڵ و حیكمەتەوە چارەسەرێكی مەعقووڵ بدۆزنەوە كە لە خزمەتی گشت لایەك بێت." . بارزانی دەشڵێت ئەگەر "بێتوو پڕۆسەی چارەسەركردن لەسەر ڕێگەیەكی ئەوها بێت ئەوە ئێمە لە یارمەتیدانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر درێخی ناكەین بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی شەڕی بە وەكالەت و چارەنووسی نادیار بكات."