گه‌ڕان

Shadow Shadow

بەبێ تەقاندنى فیشەک ئێران یەکەم سەرکەوتنى تۆمارکرد

ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: ئەمریکا لە عێراق لەنێوان دوو بژاردەدایە

2020.01.07 - 16:26
ڕاپۆرتێکی ئەمریکی: ئەمریکا لە عێراق لەنێوان دوو بژاردەدایە
ناس کورد- ڕاپۆرتێکى ئەمریکى بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق بۆ کردنەدەرەوەى هێزە بیانییەکان بە یەکەم سەرکەوتنى تاران بەسەر واشنتندا ناودەبات لە شەڕى تۆڵەکردنەوەى کوشتنى قاسم سلێمانى بەبێ ئەوەى هیچ فیشەکێک بتەقێنێت، باس لەوەش دەکات کە ئێستا ئەمریکا لە بەردەم دوو بژاردەدایە. . لەدواى کوژرانى قاسم سلێمانییەوە لە بەرەبەیانى هەینى ڕابردوودا، گرژییەکانى نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە ئەوپەڕى و ئێران بەردەوام هەڕەشەى تۆڵەسەندنەوە دەکات، بەو هۆیەشەوە ئەمریکا چەندین ڕێکارى بۆ خۆپاراستن و وەڵامدانەوەى هەر هێرشێک گرتووەتەبەر. . ڕۆژنامەى لۆس ئەنجلۆس تایمزى ئەمریکى لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، "بەبێ تەقاندنى هیچ فیشەکێک، ئێران یەکەم سەرکەوتنى تێکشکێنەرى بەسەر ئەمریکادا تۆمارکرد لە تۆڵەى کوشتنى قاسم سولەیمانیدا کاتێک ئەندامانى پەرلەمانى عێراقى سەر بە ئێران میکانیزمى دیموکراسیان بەکارهێنا بۆ دەرکردنى سەربازانى ئەمریکا لە عێراق، بەوەش ئێران لەشەڕى هەژموندا براوە بوو." . ئاماژە بەوەشکراوە، ئاڕاستەکردنى ئەو هەنگاوە لەڕێگەى هەڵدانى موشەک یان پشتێنى بۆمبڕێژکراوەوە نەبوو بەڵکو لە ڕێگەى دەنگدانى دیموکراسییەوە بوو کە ئەمریکا بنیادینا لە عێراق. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەنانەت ئەگەر عێراقییەکان هەژمونى ئێران بەتەواوى ڕەتبکەنەوە، کە سیناریۆیەکى پیشبینینەکراوە، پێویست ئەمریکا ئەوە بزانێت کە عێراقى لە بەرژەوەندى ئێران لەدەستداوە، ئەوەى ناودەبرێت بە هیلالى شیعى کە لە ئێرانەوە درێژدەبێتەوە و بە عێراق و دەریاى سپى ناوەڕاستدا تێدەپەڕێت دەبێتە ڕاستى. . ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەمریکا ئێستا لەبەردەم دوو بژاردەى کردارییدایە، یەکەمیان قۆستنەوەى هەلى دەرکردنى هێزەکان لە ڕێگەى کەمکردنەوەى ژمارە و دەستوەردانى ئەو وڵاتە لە دەرەوە، ئەوەش عێراق دەخاتە باوەشى ئێرانەوە، کە پشێوى تێدا بڵاودەکاتەوە و عێراقییەکان هاندەدات دەری بکەن. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، بژاردەى دووەم ڕێککەوتنە لەسەر پەیاماننامەیەکى نوێ لەگەڵ عێراق، ئەگەر ئەمریکا بتوانێت پارێزگارى لە ڕاوێژکارەکانى بکات، دەتوانێت پارێزگارى لە پیگەکەى بکات بۆ بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنەکانى دژى داعش، ئەوەش هەمووى لە بەرژەوەندى عێراقە. . لە ڕاپۆرتەکەدا بە پێویست زانراوە "پێداچونەوە بکرێت بە پەیوەندییەکانى ئەمریکا و عێراق و ڕێککەوتنى ستراتیژی پێش دەستپێکردنى قەیرانەکە."