گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە سەنتەرى پارێزگاکان بەفر دەبارێت

شەپۆلێکى بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات

2020.01.07 - 11:34
شەپۆلێکى بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات، سبەینێ شەپۆلێکى بەفر و باران بارین هەرێمى کوردستان بگرێتەوە. . بەگوێره‌ی ڕاگەیەندراوێکى کەشناسی، سبەینێ (چوارشەممە) لەکاتەکانى پاشنیوەڕۆ کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین ڕوو لە هەرێم دەکات و لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت. . ئاماژەى بەوەشکرد، ئەگەر هەیە لە سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە بەفر ببارێت. . بەپێی پێشبینى کەشناسی، پلەکانى گەرما بە نزیکەى 5-7 پلە نزمدەبنەوە و خێرایی با زیاد دەکات و مەوداى بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە، کاریگەرى شەپۆلەکەش تا ڕۆژى هەینى بەردەوام دەبێت. .