گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئه‌ڵمانیا به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌كانی له‌ عێراق كشانده‌وه‌

2020.01.07 - 10:49
ئه‌ڵمانیا به‌شێك له‌ سه‌ربازه‌كانی له‌ عێراق كشانده‌وه‌
ناس كورد- ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌‌نسا بڵاوی كرده‌وه‌، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ عێراق له‌دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئه‌ڵمانیا به‌شێك له‌و هێزانه‌ی كه‌ له‌و وڵاته‌ بوو كشانده‌وه‌. . كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق له‌دوای راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا دێت كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوی كرده‌وه‌ "سوپای ئه‌ڵمانیا ئاڵوگۆڕی سه‌ربازه‌كانی له‌ ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هه‌ڵپه‌ساردووه‌ له‌ عێراق".   .