گه‌ڕان

Shadow Shadow

هێزەکانمان ناکشێنەوە

ئەمریکا: بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوى کشانەوەمان لە عێراق هەڵە بوو پێویست بوو ئاشکرا نەکرێت

2020.01.07 - 08:58
ئەمریکا: بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسراوى کشانەوەمان لە عێراق هەڵە بوو پێویست بوو ئاشکرا نەکرێت
ناس کورد- سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو نوسراوەى بڵاوبووەتەوە لەبارەى کشانەوەى هێزەکانیان لە عێراق بە هەڵە دەرکراوە و بەخراپى داڕێژراوە، جەختیشدەکاتەوە لە عێراق ناکشێنەوە. . شەوى ڕابردوو نوسراوێکى سوپاى ئەمریکا بڵاوبووەوە کە تێیدا حکومەتى عێراق لە ڕێکارەکانى کشانەوەى هێزەکانیان ئاگاداردەکاتەوە، دواى ئەوه‌ى پەرلەمانى عێراق بڕیارى کردنە دەرەوەى هێزە بیانییەکانى، پەسەندکرد. . مارک میلى، سەرۆک ئەرکانى سوپاى ئەمریکا بە کەناڵى (سی ئێن ئێن)ى ئەمریکى ڕاگەیاند "ئەو نوسراوە تەنها ڕەشنوس بووە و هەڵە بووە و واژۆمان نەکردووە، پێویست بوو ئاشکرا نەکرێت، داڕشتنەکەى خراپ بووە و ماناى کشانەوە بووە، ئەوەش ڕوونادات". . هاوکات مارک ئیسپەر، وەزیرى بەرگرى ئەمریکا بە ئاژانسى (ڕۆیتەرز)ى ڕایگەیاند، وڵاتەکەى پلانى دانەناوە بۆ کشانەوە لە عێراق. . وتیشى "تیمەکەم هەوڵدەدەن زانیارى زیاتر بزانن لەبارەى ئەو نوسراوەى دەستاودەستى پێدەکرێت لەبارەى کشانەوەمان لە عێراق". 81991844_590258744857318_4837592480629129216_n-1.jpg .