گه‌ڕان

Shadow Shadow

جەزیرە: کۆپتەرێکی زۆر بەسەر ئاسمانی ناوچەى سەوزدا دەسوڕێنەوە

2020.01.06 - 23:45
جەزیرە: کۆپتەرێکی زۆر بەسەر ئاسمانی ناوچەى سەوزدا دەسوڕێنەوە
ناس کورد- لەدوای بڵاوبوونەوەى نوسراوی سوپای ئەمریکا ئاگادارکردنەوەى سوپای عێراق لە دەرچوونی هێزەکانیان لە عێراق، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە دەڵێت کە "هاتوچۆیەکی زۆری کۆپتەر هەیە بەسەر ئاسمانی ناوچەى سەوزە لە بەغدا". . لە نوسراوێکدا کە ئەمرۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2019، دەرچووە، سوپای ئەمریکا دەڵێت، "بۆ ڕێزگرتنی سەروەری کۆماری عێراق و لەسەر داوای پەرلەمان و سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کۆتایی هاتن بە بوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق، هێزەکانی هاوپەیمانان سەرجەم ڕێکار پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ گەرەنتیکردنی دەرچوون لە عێراق بە ڕێگایەکی ئەمن" . لە نوسراوەکەدا سوپای ئەمریکا دەڵێت، "بەهۆی ئەو ئەرکەوە گەشتی کۆپتەرەکان زیاتر دەبن لە ناوچەى سەوزی بەغدا و هەوڵ دەدەن زۆرتر لە شەودا ئەو کارە بکەن و خەڵکی وەڕس نەکەن." . هەرچەندە بەرپرسێک لە وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا بە ڕیتەرزی وتووە کە هێشتا زوو ڕاستی ئەو نوسراوە دڵنیابکەنەوە بەڵام سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق جەختیکردووەتەوە لەوەى نوسراوەکە ڕاستە.