گه‌ڕان

Shadow Shadow

عەلی حەمە ساڵح: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ مریشکی هێناوە و وەزارەت ئاگای لێ نییە

2020.01.06 - 21:15
عەلی حەمە ساڵح: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ مریشکی هێناوە و وەزارەت ئاگای لێ نییە
ناس کورد- عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، دەرکەوت ئەو مریشکە بەستووەی بە نایاسایی هاوردەى هەرێم کراوە وەزارەتى بازرگانی و پیشەسازی ئاگای لێ نییە و کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگ بووە. . ئەمڕۆ عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە کە لە دەروازەى گومرگی ئیبراهیم خەلیلەوە "مریشکی زیندوو هاوردەى هەرێم دەکرێت لەکاتێکدا قەدەغەکراوە و مریشکی ناوخۆی هەرێمیش ڕەوانەى ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکرێت." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە "حکومەتی عێراق هاوردەکردنی مریشکی بەستووی لەبەر چەند هۆکارێک قەدەغەکردووە؛ مریشکی بەستوو مەترسی نەخۆشی هەیەو هاوکات پشتیوانییە لە بەرهەمی ناوخۆ بەو پێیەی بەشی پێداویستی ناوخۆ هەیە." . دوای عەلی حەمە ساڵح پۆستێکی تری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "پاش بەدواداچوون، هەردوو وەزیری کشتوکاڵ و بازرگانی پێیان وتووە کە ئەوان هیچ نوسراوێکیان نەکردووە بۆ هاوردەکردنی مریشکی بەستووە و هێشتا قەدەغەیە." . دەشڵێت، "دەرکەوتووە کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گومرگەوە ئەو کارە کراوە و بڕیارە وەزارەتى دارایی لێکۆڵینەوە بکات."