گه‌ڕان

Shadow Shadow

بنکە ئاسمانییەکانی خاپور دەکرێن

کەتائیبی حزبوڵا پلانەکەى ئاشکرا کرد لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر عێراق

2020.01.06 - 18:03
کەتائیبی حزبوڵا پلانەکەى ئاشکرا کرد لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر عێراق
ناس کورد- کەتائیبی حزبوڵای عێراق هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات لە ئەگەری سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر عێراقدا. . ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانونی دووەمی 2020، ئەبوعەلی عەسکەری، سەرکردە لە کەتائیبی حزبوڵا لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، "ئەگەر ترەمپ سزا ئابورییەکانی بخاتەسەر عێراق، ئەوە لەگەڵ هاوڕێکانماندا کار دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە چوونی نەوتی کەنداو بۆ ئەمریکا." . دەشڵێت، "ئەگەر ئەمریکا سور بێت لەسەر مانەوەى لە عێراق، ئەوە بنکە ئاسمانییەکانی خاپور دەکرێن و ئامادەین هاوکاری حکومەتی عێراقی بکەن بۆ پاراستنی کارکردنی کۆمپانیا چینییەکان." ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ترەمپ هەڕەشەی کرد بە سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا ئەگەر هاتوو پەرلەمانی عێراق حکومەت پابەند بکات بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان و جەختیکردەوە کە "ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان عێراق بەجێبهێڵن ئەوە پێویستە بەغدا پارەى تێچووی بنکە ئاسمانییەکەى بدات لەوێ". .

ترەمپ بە ڕۆژنامەنوسانی وت کە "بنکەیەکی ئاسمانیمان لەوێ هەیە کە تێچوویەکی زۆری هەیە، ملیارات دۆلار لە دروستکردنیدا خەرجکراوە، بەجێی ناهێڵین تاوەکو بەغدا پارەکەى نەدات."