گه‌ڕان

Shadow Shadow

 کەجەکە: تورکیا کوشتنی سولەیمانی بەهەل دەزانێت بۆ چڕکردنەوەی دەستدرێژییەکانی

2020.01.06 - 17:05
 کەجەکە: تورکیا کوشتنی سولەیمانی بەهەل دەزانێت بۆ چڕکردنەوەی دەستدرێژییەکانی
ناس کورد- کەجەکە ڕایگەیاند، دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی دۆخی ناوچەکە زیاتر  ئاڵۆزتر  و ئەستەمتر دەبێت، تورکیا ئەو ڕووداوە بەهەل دەزانێت بۆ چڕکردنەوەی دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ناوچەکە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2020، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، دەوڵەتانی ناوچەکە و هێزە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە چارەسەر قەیرانەکانی ناوچەکە بکەن وهیچ پلانێکیشان بۆ ئەو پرسە نییە. . ئاماژەى بەوەشکردووە "دوای کۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە ناوچەکە، ئەو هێزانەی بەدوای سەروەریەوەن دەستیان بە شەڕکردن کردووە لەگەڵ یەکدی، ئەمەش ئەگەری دروستبوونی شەڕی سێیەمی جیهانی بەرفراوانتر کردووە". . لەبارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیسةوة، کەجەکە باسى لەوەکردووە "کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، ئەوە پیشان دەدات لە داهاتوودا بارودۆخەکە بۆ خەڵک ئەستەم دەبێت و شەڕ و هێرشی نێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان و هێزەکانی ناوچەکە لە دژی یەک، زیاتر لە دژی خەڵکی ناوچەکە دەبێت". . کەجەکە لەڕاگەیاندراوەکەدا هەموو دەستوەردانێکی  دەرەکی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت "بەبێ ئیرادەی خەڵک هیچ کێشەیەک چارەسەرنابێت و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا بەدینایەت". . کەجەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشداری دەدات قۆستنەوەى ئەو ڕووداوە لەلایەن تورکیاوە بۆ چڕکردنەوەى هێرشەکانى "وەک چۆن تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورکیا سوودی لە شەڕ بینیوە، هەوڵدەدات سوود لەو شەڕەش وەربگرێت و لە بارودۆخێکی وەهادا هێرش بکاتە سەر گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان".