گه‌ڕان

Shadow Shadow

داوای تێچووی بنكه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كات‌

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراقدا دەکات

2020.01.06 - 09:09
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراقدا دەکات
ناس کورد- سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراقدا دەکات و دەڵێت، ئەگەر ناچار بكرێن به‌ كشانه‌وه‌ له‌ عێراق سزایەک بەسەر عێراقدا دەسەپێنن، لە سزاکانی سەر ئێران زۆر قورستر بن. . دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند :"ئەمریکا دەستبەرداری عێراق نابێت، تەنها لە بەرامبەر ئەوەدا نەبێت کە عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیەمان بداته‌وه‌ کە لە بەغدا دروستمانکردووە". . جەختیشیکردەوە، ئەو بنکە ئاسمانییە ملیارەها دۆلاری تێچووە و ئەگەر ناچار بکرێن عێراق جێبهێڵن، ئەوانیش عێراق ناچار دەکەن تێچووه‌كه‌ی بدەنەوە. . ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد :"ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق سوربن لەسەر دەرکردنی هێزەکانمان، ئەوا سزایەکیان بەسەردا دەسەپێنین کە وێنەی نەبووە و تەنانەت لەو سزایانەش قورستر دەبێت کە بەسەر ئێراندا سەپێندراوون". . هەڕەشەکانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا  له‌ دەسەڵاتدارانی عێراق لەکاتێکدایە، دوێنێ (یه‌كشه‌ممه‌) پەرلەمانی عێراق، پڕۆژە یاسایه‌كی بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق پەسەند کرد. . کوشتنی هەریەک لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و چەند بەپرسێکی دیکەی حەشد و پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە لە بەغدای پایتەخت، كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه‌ و گرژی و ململانێكانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ی برده‌ ئاستێكی تر.   .