گه‌ڕان

Shadow Shadow

کچێکی سولەیمانی هەڕەشە لە ترەمپ دەکات نەسروڵا تۆڵەی باوکمت لێدەکاتەوە

2020.01.05 - 19:32
کچێکی سولەیمانی هەڕەشە لە ترەمپ دەکات  نەسروڵا تۆڵەی باوکمت لێدەکاتەوە
ناس کورد- کچێکی قاسم سولەیمانی فەرماندەی کوژراوی فەیلەقی قودس، هەڕەشە لە ترەمپ دەکات و دەڵێت، حەسەن نەسروڵاى مامى، تۆڵەی خوێنی  باوکى دەکاتەوە. . ماڵپەڕی (ئیسنا)ی ئێرانی، بڵاویکردەوە، زەینەب سولەیمانی، کچی قاسم سولەیمانی، لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتویەتی "ئێمە بە لە دەستدانی باوکم ناڕوخێین و لە ئەنجامدا تۆڵەی خوێنی دەکەینەوە، دەبێت جیهان ئەوە باش بزانێت". . کچەکەی سولەیمانى "حەسەن نەسروڵا"ی ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی بە "مامی ئازیز" وەسفکردووە، وتویەتی "سڵاوم بۆمامی ئازیزم حەسەن نەسروڵا هەیە دەزانم تۆڵەی خوێنی باوکم دەکاتەوە". . هاوکات زەینەب سولەیمانی، بە توندی هێرشی کردووەتە سەر ترەمپ دەڵێت "تۆ نەتتوانیوە ململانێ لەگەڵ باوکم بکەی، تۆ هەرگیز ڕکابەری باوکم نەبووی، لە تواناتدا نەبووە لە نزیکەوە ڕووبەڕووی بیتەوە بۆیە بە موشەک کردتە ئامانج". . بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی، 3ى کانوونی دووەمی 2020 لە بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی کوژران.