گه‌ڕان

Shadow Shadow

ساڵی ڕابردوو لە ئیدارەى ڕاپەڕین 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون

2020.01.05 - 15:26
ساڵی ڕابردوو لە ئیدارەى ڕاپەڕین 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی ڕاپەڕین ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردووی سنورەکەی بڵاوکردەوە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون و پێنج کەسیش خۆیان کوشتووە. . شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە کۆنگرەکەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەراورد بە ساڵی 2018، لە ساڵی 2019دا ڕووداوەکانی سنورەکە کەمیکردووە، بەوپێیەی لە ساڵی 2018دا، چوار هەزار و 315 ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویانداوە، بەڵام لە ساڵی 2019دا، چوار هەزار و 186 ڕووداو ڕوویانداوە. . وتیشی، لەناو ئەو ڕووداوانەدا، 36 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەستداوە، هەروەها 18 کەس بە ئەنقەست کوژراون و پێنج کەسیش خۆیان کوشتووە. . وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد کە "10 کەس بە ڕووداوی سوتان گیانیان لە دەستداوە، کە هەشتیان ژن بوون و دووانیان پیاو، هەروەها حەوت کەس بە خۆسووتاندن گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان ژن بوون و یەکێکیان پیاو بووە. هەروەها نۆ کەس لە ئاودا خنکاون، حەوت کەسیش بە تەزوی کارەبا و 35 کەسی دیکەش بە هۆکاری جیاجیا گیانیان لەدەستداوە. . شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو، 28 حاڵەتی لێدان، یەک هەوڵی خۆکوشتن، 43 هەڕەشە، 13 بەدڕەوشتی، دوو دەرمان خواردن و 15 ڕووداوی جۆربەجۆریش تۆمارکراون.