گه‌ڕان

Shadow Shadow

فازڵ میرانی: قاسم سولەیمانی دۆستی کورد بوو

لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر

2020.01.05 - 12:07
لایەنە کوردییەکان بەشداری پرسەى قاسم سولەیمانییان کرد لە هەولێر
ناس کورد- بەشێک لە حزبە کوردییەکانی هەرێم بەشداری لە پرسەی قاسم سولەیمانیان لە کۆنسوڵگەری ئێران لە هەولێر کرد و لە لێدوانێکیدا، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، "قاسم سولەیمانی دۆستی کورد بوو". . ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ی کانونی دووەمی 2020، پرسەی قاسم سولەیمانی لە کونسوڵگەری ئێران لە هەولێر بەڕێوەچێت و هەریەک لە پارتی، یەکێتی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی لەڕێگەی شاندی تایبەتەوە بەشداریان لە پرسەکەدا کرد. . لە لێدوانێکیدا، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "قاسم سولەیمانی دۆستی کورد بووە و  بەردەوام لە قۆناغە جیاجیاکاندا ڕۆڵی باشی گێڕاوە و بەتایبەتی لە شەڕی داعشدا هاوکارییەکی زۆری هەرێم و عێراقی کردووە". . وتیشی: "پیاوی گەورە دەبێتە مایەی ئاشتی بۆ گەلەکەی و خەڵکی دیکەش، بۆیە هیوادارین لە دەستدانی ئەمانە ببێتە مایەی جێبەجێبوونی ئامانجە ئاشتییەکان و عێراقیش نەبێتە مەیدانی جەنگی وڵاتان، چونکە چیتر بەرگەی شەڕی دیکە ناکرێت. . وتیشی، پێویستە حکومەتی عێراق بیر لە چارەسەرکردنی کێشەی ژیانی خۆپیشاندەران بکاتەوە و دۆخێکی ئەمنی گونجاویان بۆ دروست بکات و هەمووان پێکەوە ئاشت ببنەوە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.