گه‌ڕان

Shadow Shadow

دوایین گۆڕانکاری نرخی دراوەکان

2020.01.05 - 11:09
دوایین گۆڕانکاری نرخی دراوەکان
ناس کورد –   نرخی دراوە جیهانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم، گۆرانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتووە و بەشێوەیەک دۆلار 100 دینار دابەزیوە و تمەنی ئێرانیش 100 دینار بەرزبووەتەوە.   .   فەرید محەمەد لە کۆمپانیای گوڵی گەش لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند “ئەمڕۆ یەکشەممە 5ی کانونی دووەمی 2020، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە 121 هەزار و 400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێدا دوێنێ بەرامبەر 121 هەزار 500 دینار بوو".   .   وتیشى “100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار 100 دینارە و نرخی 100 لیرەی تورکیش 20 هەزار و 400 دینارە”.   .   هەروەها 100 یۆرۆ بە 134 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی 100 پاوەنی بەریتانیش 157 هەزار و 500 دینارە.