گه‌ڕان

Shadow Shadow

شەپۆلێکی چەند ڕۆژەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

2020.01.05 - 10:45
شەپۆلێکی چەند ڕۆژەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
ناس کورد– بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ و سبەینێ لە زۆریک لە ناوچەکانی هەرێم باران و  بەفر دەبارێت. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (یەکشەمم، 5ی کانونی دووەمی 2020)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان 4- بۆ 13 پلە دەبن، نزمترین پلەى گەرما لە سنوری حاجی ئۆمەران و کانی ماسی تۆمار دەکرێت و بەرزترینیش لە پارێزگاى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک باران و بەفر دەبارێت. . هەروەها بۆ سبەی (دووشەممە)، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات و باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت.