گه‌ڕان

Shadow Shadow

لە نۆ ساڵی ڕابردوودا لە سوریا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون

2020.01.04 - 23:04
لە نۆ ساڵی ڕابردوودا لە سوریا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون
ناس کورد- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری قوربانیانی شەڕی نۆ ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە و بەگشتی لەماوەی ئەو نۆ ساڵەدا زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لەو وڵاتە کوژراون. ، ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی دووەمی 2019، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: "لە مانگی ئازاری 2011 و دەستپێکردنی شۆڕشی سوریا تا ئێستا 585 هەزار کەس بەهۆی شەڕەوە کوژراون و گیانیانلەدەستداوە". ، ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سوریادا 382 هەزار و 636  کەس کوژراون یان گیانیان لەدەستداوە، لە کۆی ئەو ژمارەیە، 115 هەزاریان هاووڵاتی مەدەنی بوون و 22 هەزاریشیان منداڵ بوون کە گیانیان لەدەستداوە. ، هاوکات هەربەگوێرەی ئامارەکە، زیاتر لە 115 هەزار هاوڵاتی مەدەنیش بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. ، ڕوانگەی سوری باسی لەوەشکردووە، هەر لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا، 12 هەزار شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 66 هەزار سەربازی رژێمی بەشار ئەسەد کوژراون. ، لە ئامارەکەی ڕوانگەی سوریدا ئاماژە ئەوەش ئاشکرا کراوە،لە ماوەی ئەو نۆ ساڵەدا 67 هەزار ئەندامی چەتەکانی داعش و هەیئەی تەحریر ئەلشام  کوژراون. ، سوریا جگە لەوەی ماوەی نۆ ساڵە بە شەڕی ناوخۆدا تێدەپەڕێت، جگە لەوەش هێرشکردنەسەر بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای لە کوردستان لەلایەن تورکیاوە لە ڕابردوو و ئێستاشدا، ژمارەی قوربانییەکانی زیاتر کردووە.