گه‌ڕان

Shadow Shadow

گەرمیان؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو

2020.01.04 - 21:57
گەرمیان؛ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا و یەکێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو
ناس کورد- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی  برینداربوو. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری قەزای کەلار، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی میتسۆبۆشی بارهەڵگر و مان بارهەڵگر بووە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلی متسیۆبۆشییەکە گیانی لەدەستداوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی بەرامبەر بەسەختی بریندار بووە. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،  بریندارەکە گەینراوەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.