گه‌ڕان

Shadow Shadow

میدیا عێراقییەکان: گوللـە هاوەنێک لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەخوارەوە

2020.01.04 - 20:11
میدیا عێراقییەکان: گوللـە  هاوەنێک لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتەخوارەوە
ناس کورد- ، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت گوللـە هاوەنێک کەوتەخوارەوە. ، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، گوللـە هاوەنەکە لە نزیک گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوچەی سەوز لە بەغدا کەوتووەتەخوارەوە. ، هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون.   هەربەگوێرەی میدیا عەرەبییەکان، چوار گوللـە هاوەنی دیکە ئاڕاستەی، قەزای بەلەدی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کراوە. ، لە دوای ئەوەی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران، دۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق لە ئاڵۆزیدایە.