گه‌ڕان

Shadow Shadow

نرخى دراوەکان؛ دۆلار بەرزبووەوە و تمەن دابەزى

2020.01.04 - 11:35
نرخى دراوەکان؛ دۆلار بەرزبووەوە و تمەن دابەزى
ناس کورد- ئەمڕۆ نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینى و نرخى تمەنیش ڕووى لە دابەزین کرد. . فەرید محەمەد لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەرامبەر بە 121 هەزار و 500 دیناری عێراقییە. . هەروەها 100 هەزار تمەن بەرامبەر بە نۆ هەزار دینارە. . هاوکات 100 یۆرۆ بە 135 هەزار دینارە، 100  پاوەنیش بە 157 هەزار و 500 دینارە، دینارە و 100  لیرەی تورکیش بە 20 هەزار دینارە. . هەرچی دراوە جیهانییەکانە، 100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و 100 پاوەنیش بەرامبەر بە 130 دۆلارە.